بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق كۆبوونه‌وه
دیمەنێک لە دیدارەکە
وێستگه نیوز ـ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق، به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی بارزانی كرد و هیوای خواست هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
ئەمڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازی لە رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق، کرد و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و برۆکسڵ کردەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له دیداره‌كه‌دا رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ راگه‌یاندنی كۆتایهێنانی ئه‌ركه دیپلۆماسیه‌كه‌ی بووه له عیراق و ستایشی هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپای كردووه و هیوای خواستووه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام و پته‌وتر بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌هه‌ر شوێنێك بێت یاده‌وه‌ری و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ كورد له بیرناكات.
له‌به‌رامبه‌ردا بارزانی، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ بۆ رامۆن بلیكوا خواست و ئاماژه‌ی به بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا كرد و ته‌ئكیدیكرده‌وه له پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌قامگیری و ئارامی و پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند و به هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر وه‌سفكرد.
هــ. ر
PM:02:29:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت