حاجی كاروان: هیوادارم ماریا ههورامی لێبووردنهكهی مامۆستا ههڵۆ قبووڵ بكات
مامۆستا هەڵۆ و ماریا هەورامی
وێستگه نیوز ـ
حاجی كاروان، بانگخوازی ئیسلامی له شاری ههولێر، له بارهی كێشهكهی نێوان مامۆستا ههڵۆ و ماریا ههورامییهوه هاته دهنگ و خوازیاره ماریا ههورامی و خانەوادەکەی لێبوردنەکەی مامۆستا ھەلۆ قبوڵبکەن و چیتر ئەم بابەتە نەبێتە بنێشتە خۆشە وکەس نان وپیازی پیێوە نەخوات.
پاش ئەوەی هەڵۆ حەمەڕەشید، مامۆستای ئاینی لە تۆمارێکی دەنگدیدا هێرشی کردە سەر کچە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی، دواتر لە تۆمارێکی دیکەی دەنگیدا پەشیمان بوەوە و داوای لێبوردنی كرد و رایگهیاند كه ههڵه بووه.
ماریا هەورامی، خانمە گۆرانیبێژ به وێستگه نیوزی راگهیاند: "من هەموو رەخنەیەک قبوڵ دەکەم کە لە سنووری رێزدا لێم بگیرێت، بەڵام هەرگیز ئەو قسە ناشرین و نەشیاوانە لەهیچ کەس قبوڵ ناکەم و رێگەی یاسایی دەگرمەبەر و دەیدەم بە دادگا".
هاوكات ههر دوێنێ دكتۆره رێواز فایهق، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان له بارهی ئهو كێشهیهوه له لاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه: "ئەسڵ ئەوەیە ئازادی رادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات، وشە و دەستەواژەکانی جوان و ئارامی بەخش بن...".؟
ئهوهشی وتووه: "خۆ ئەگەر وانەبوون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە".
ماریا ههورامی ئاماژەی بەوەشکردبوو: "من لە کلیپەکەمدا هیچ کارێکی نەشیاوم نەکردووە و جلوبەرگی رەسەنی کوردیم لەبەردا بووە و بەهەمووشێوەیەکیش لە هەموو کارەکانمان رەچاوی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانم کردووە، بەڵام نازانم ئەو بەڕێزە بۆچی بەوشێوەیە هێرشی کردووەتەسەرم".
لای خۆیهوه حاجی كاروان، بانگخوازی ئیسلامی له شاری ههولێر له لاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك نووسیویهتی، "ھیچ کەس شایەنی ئەوە نیە جوێنی پێ بدرێت نەماریا خان لەسەر وتنی گۆرانیەک شایانی ئەو قسانەیە، نە مامۆستا ھەڵۆ شایانی ئەو ھەموو قسە پێ وتنەیە کە پێی وتراوە لە کاتێک داوای لێبوردنی کرد و وتی ھەڵەم کرد".
حاجی كاروان خوازی كۆتایی هاتن بهو كێشهیهیه و دهڵێت: "ھیوادارم ماریە خان و خانەوادەکەشی لێبوردنەکەی ماموستا ھەڵۆ قبوڵبکەن و چیتر ئەم بابەتە نەبێتە بنێشتە خۆشە و کەس نان و پیازی پیێوە نەخوات، ئەمەش شەری کوفر و ئیمان نیە.. خۆزگە ھونەر نەبێتە ھۆکاری داروخانی کەلتوور و بهھاکانی کۆمەڵگا".
هــ. ر
AM:09:08:15/08/2019
ئهم بابهته 18824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت