وتهبێژی پۆلیسی ههولێر: كهسێك له شوقهكانی عینكاوه به مردوویی دۆزاوهتهوه
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، باس له رووداوێكی مردن دهكات له شوقهكانی عینكاوه كه كهسێك بەناوی دکتۆر هەڵۆ چهند رۆژێك بوو به مردنی خۆی گیانی له دهستدابوو.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوار رۆژی جەژن هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووی نەداوە لە هەولێر و ئەو پلانەی دایانڕشتووه بۆ رۆژانی جەژن وەك خۆی جێبەجێكراوه و لە هەر چوار رۆژی جەژندا هیچ رووداوێك رووینەداوه.
ئهوهشی خستهڕوو: لە سنووری شاری هەولێر هیچ رووداوێك رووینەدا شایەنی باسكردن بێ، جەژنێك بوو لە كەشێكی ئارام بەڕێوەچوو و هەروەها ئەو تەقانەی لە پێش ئایس لاند كرا تەقە كەرەكان دهستگیركران.
وتهبێژهكهی پۆلیسی ههولێر راشگهیاند: "سێیەم رۆژی جەژن پۆلیسی عینکاوە ئاگادار کرابوونەوە لە بڵاو بوونەوەی بۆنێكی نەخوازراو لە یەكێك لە شوقەكانی گوندی لوبنانی دوای چوونی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر دەركەوت كەسێك بە مردنی خۆی لە رۆژی شەشی ئاب لە بەناوی دكتۆر هەڵۆ بە داخەوە گیانی لە دەستداوە، دوای ئەوەی تەرمەکەی برا بۆ پزیشکی دادوەری و لێدانەوەی کامێراکانی چاودێری دەرکەوت کە ئەو بەرێزە بە مردنی خۆی گیانی لەدەستداوە".
لەبارەی هاتنی گەشتیاران ئاشكرای كرد زیاتر لە 111 هەزار و 878 گەشتیاری هاتوونەتە هەولێر.
PM:09:41:14/08/2019
ئهم بابهته 38424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت