پۆلیسی هه‌ولێر له باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
پۆلیسی هەولێر لە بارەی دامەزراندنەوە روونکردنەوە دەدات
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر له باره‌ی دامه‌زراندنی كارمه‌ندی نوێی پۆلیس روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كۆلێژه‌كانی پۆلیسه‌وه هه‌یه.
پۆلیسی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "پەیامێکی زۆرمان بۆ دێت کە تیایدا پرسیار لەبارەی دامەزراندنی پۆلیس دەکەن، وەک پۆلیسی هەولێر زانیاریمان لەسەر دامەزراندن نیە، بەڵکو ئەمە تایبەتمەندی وەزارەتی ناوخۆ و کۆلێژەکانی پۆلیسە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "بۆیە داواکارین پرسیار لەبارەی دامەزراندن ئاڕاستەی ئێمە مەکەن، چونکە رێنمایی و رێکارەکانی دامەزراندن هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌و خه‌ڵكیش چاویان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنه له فه‌رمانگه جیاوازه‌كانی حكومه‌ت.
هــ. ر
AM:08:48:29/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت