شاندی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق کۆبوونەوە
وێستگه نیوز -
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌مه‌به‌ستی ووتوێژكردن ده‌رباره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستیپێكرد.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا وه‌فدی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له به‌غدا.
وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه پێشوازییان لێكرا و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان، نیازپاكیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خه‌نه‌ڕوو و گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن.
پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2019 گه‌یشتنه به‌غدا و له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبوونه‌وه و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببنه‌وه.
PM:02:40:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت