دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاری لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان لادرا
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق بڕگه‌ی ده‌نگدانی به ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ لابرد و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
ئەمڕۆ شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2019، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دەستیپێكرد، بڕباربوو جگە لە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێکی دیکەشەوە دەکرێت.
به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق بڕگه‌ی ده‌نگدانی به ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵگرت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێناچێت ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان بدرێت.
راشیگەیاند: ئەگەری زۆرە دەنگدان لەسەر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌وێته رۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019".
بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان بەم شێوەیەیە:
- دەنگدان لەسەر راسپاردەی لێدوانی ئەمنی.
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری شەشەمی یاسای جێبەجێکردنی ژمارە 45ـی 1980.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندکردنی هاوکاری سەربازی و ئەمنی نێوان عێراق و ئوردن.
- خوێندنەوەی یەکەم پرۆژەیاسای چوونی عێراق بۆ سیستەمی بنەڕەتی کۆنگرەی لاهای بۆ یاسای تایبەتی نێودەوڵەتی.
- یاسای یەکەمی پێشنیازی هەمواری سێیەمی یاسای خاوەن پیشەی پزیشکی و تەندروستی.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای لیژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی عێراقی.
- خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە هەمواری یەکەمی یاسای چاندنی ئەندامانی مرۆڤ و قەدەخەکردنی بازرگانیکردن پێیانەوە.
- گفتوگۆکردنی داواکاریی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت، بە گرێبەستی خزمەتگوزاری و باج و گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی کار و قەیوان.
هــ. ر
AM:11:26:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت