بە وێنە.. پۆلیسی دارستانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ماسی گه‌وره‌ی راودا گرت
ماسییە دەستبەسەردا گیراوەکان
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر چەندین ماسی گەورە و دەیان تۆڕ و کەرەستەی راوکردندا.
به‌پێی زانیارییه‌كان پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە دەستیانگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر ماسیدا کە بە شێوەیەکی نایاسایی راوکراون کە هەندێک لە ماسییەکان کێشیان لە 60 کیلۆ گرام زیاتربووە.
هه‌روه‌ك به کۆی گشتی دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە 500 بۆ 600 کیلۆ ماسیدا و وا بڕیارە بە پێی یاسا بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی ئازارەوە راوکردنی ماسی لە هەرێم قەدەغەکراوە و تا ئێستاش بەردەوامە و بە هەر جۆرێک راوبکرێت لەلایەن پۆلیسەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت و راوچییەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
هــ. ر
AM:09:19:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت