شەش کەس بەهۆی راوە ماسییەوە دەستگیرکران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ده‌ستگیركردنی شه‌ش كه‌سی راگه‌یاند، به تۆمه‌تی راوه ماسی لە وه‌رزی قهدهغكرنیدا.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 25ی ئازاری 2019، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هێزه‌كانیان توانیویانه شه‌ش كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه خه‌ریكی راوه ماسی بوون لە دەریاچەی دوکان، له كاتێكدا ئێستا وه‌رزی راوه‌ماسی قه‌ده‌غه‌كراوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و سزادانیان ئێستا ئه‌و كه‌سانه راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان و لەلایەن دادوەری لیکۆڵینەوەی رانیە بۆ کراوەتەوە و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ل و پهلانهشدا گیراوه كه سه‌رپێچیكاران به‌كاریانهێناوه.
رۆژی 15ی ئازاری 2019 وه‌زراره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راوه‌ماسی قه‌ده‌غه بكات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی دانانی گه‌رایی ماسیه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داواشی كرد سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه له‌و ماوه‌یه‌دا بە راوه‌ماسی دەکەن.
AM:11:50:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت