ئەمریکا هەژمونی سەربازی خۆی لە وڵاتانی ئەوروپا لە دژی روسیا زیاتر ده‌کات


وێستگە نیوز ـ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایدەگەێنێت، لەگەڵ پۆڵەندا لەگفتوگۆدایە بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.


ئێریک باهۆنوت، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەیی راگەیاندوە، "ئەمریکا دەیەوێت ژمارەی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوامە لە گفتوگۆکردن و یەکێک لەو وڵاتانەش کە ژمارەی هێزەکانی لێی زیاد دەکات پۆڵەندایە".

ئێریک باهۆنۆت ئاماژەی بەوەشداوە، "هێشتا لەگەڵ پۆڵەندا نەگەیشتووە بە هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بە زیادکردنی هیزەکانی ئەمەریکا و گفتوگۆگان لەم بارەیەوە بەردوامن".

هاوکات ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی ئەمریکی لە زاری جۆرجێت مۆسباکر نوێنەری ئەمەریکا لە پۆڵەندا زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکای لەو وڵاتەی پشتڕاستکردەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ساڵی ڕابردوو ڕاگەیاندبو "واشنتن چاوەڕێی داواکاری وارشۆ دەکات سەبارەت بە ناردنی هێزی سەربازی ئەمەریکا بۆ مانەوەیان بە هەمیشەیی لەسەر خاکی پۆڵەندا ئەویش بەهۆی ترسی ئەو وڵاتە بۆ ڕوودانی هێرشی سەربازی ڕوسیا بۆ سەر خاکەکەی".

پۆڵەنەدا دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپاوە و لەباشورییەوە لەگەڵ ئۆکرانیادا و بیلا روسیا هاوسنورە و دانیشتوانەکەی 30 ملیۆنە و 69 هەزار کەسە و خاوەن نۆیەمین بەهێزترین ئابوریە لە ئەوروپادا و هەروەها بیستەم بەهێزترین  وڵاتی جیهانە لەڕوی هێزی سەربازییەوە بەڵام لەم ماوەیەدا بەهۆی ئاڵۆزبونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا و مەترسی بۆسەر دروست بوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


AM:11:00:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو