سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی عیراق

‌عادل عەبدولمەهدی و جۆزێپی کۆنتی

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غداسه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا چاوی به‌ به‌رپرسانی باڵای عیراق كه‌وت و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌ عیراقیه‌كان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی شوباتی 2019، جۆزێپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی كرد و دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایگه‌یاند كه‌ ئیتالی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنی عیراق و مه‌شقكردن به‌ هێزه‌كانی عیراق.

پشتیوانیی خۆشی بۆ بواره‌كانی ئابوری و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ دووپاتكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونسكۆ و بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاری هه‌ڵكۆڵین و پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی عیراق.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ستایشی رۆڵی ئیتالیای له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌: عیراق وڵاتێكی پیشه‌سازییه‌ و ده‌یانه‌وێت سودا له‌ ئه‌زمونی ئیتالیا له‌ بواری ئابوری و پیشه‌سازی ببینن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ كۆمپانیا ئیتالییه‌كان به‌وه‌ ناسراون كه‌ ناوبانگیان هه‌یه‌ و له‌ عیراق پێشوازییان لێده‌كرێت.

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.


PM:09:08:06/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو