جێگه‌ی سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پڕ ده‌كرێته‌وه
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دوانیان بۆ په‌رله‌مانی عیراق و یه‌كێیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان جێگه‌كه‌یان به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش روونكردنه‌وه ده‌دات.
مه‌هدی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه‌له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و پارتین بۆ په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان ده‌رچوون و ئێستا جێگه‌كانیان به‌تاڵه، بۆیه ده‌بێت جێگه‌یان پڕ بكرێته‌وه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق دانا شه‌هید جه‌زا، له فراكسیۆنی پارتی، د. غالب محه‌مه‌د، له فراكسیۆنی گۆڕان توانیان ده‌نگی پێویست بهێنن و ده‌ربچن و ببنه په‌رله‌مانتار، هه‌روه‌ك سه‌لما فاتیح، له فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان خۆی كاندید كرد‌و توانی ده‌نگی پێویست بهێنێت و ببێته په‌رله‌مانتار، ئێستا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی جێگه‌كه‌یان پڕ بكاته‌وه.
مه‌هدی مه‌حمود وتیشی: "ئه‌و سێ ئه‌ندامه دوانیان بۆ په‌رله‌مانی عیراق و یه‌كێیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون، ده‌بێت له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا به‌پێی لیستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌سانی دوای ئه‌وان له لیسته‌كه بخرێنه جێگه‌یان".
راشیگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كه‌ین بڕیارێك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ربكات به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كاركردنیان یان دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن بۆیان، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا ده‌بێت شوێنی ئه‌ندامه‌كان پڕ بكرێته‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كان له فراكسیۆنی پارتی به‌رزان حامید، جێگه‌ی دانا شه‌هید جه‌زا ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ك كه‌سێك به‌ناوی مامۆستا ئیسماعیل، جێگه‌ی غالب محه‌مه‌د ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه كێ جێگه‌ی سه‌لما فاتیح، له فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌گرێته‌وه.
AM:10:59:04/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت