ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هاته‌ده‌نگ
ئەنجومەنی پارێزگاکان وادەیان بەسەرچووە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی خزمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاره‌نووسیان یه‌كلا بكاته‌وه و تا ئه‌وكاته‌ش ئه‌وان ته‌نها ئه‌نجومه‌نێكی كاربه‌ڕێكه‌رن.
مه‌هدی مه‌حمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی خزمه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشی و چاودێریی داموده‌زگاكانی پارێزگاكانی هه‌رێم، فه‌رمان بكات به‌دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم.
وتیشی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێت به نووسراوێك ئه‌م ئه‌ندامانه یان خانه‌نشین بكات یان بڕیارێكیان له باره‌وه بدات، یان ده‌توانێت ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاماوه‌یه‌ك درێژبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌دا هه‌ڵبژاردنیان بۆ بكرێت".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به نوسراوی ژماره 740 له 8-10-2018، نوسراوێكی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم – سه‌رۆكایه‌تی دیوان ناردوه، پێشتریش له‌نوسراوێكی دیكه‌دا داوای كردبوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هــ. ر
PM:12:41:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت