سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا روونكردەوە لەبارەی وەرگرتنی پارەی (ئیكرامی) ده‌دات
ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارەی ئیكرامی دەدات و ئاشكراشیدەكات، "ئەنجومەنی پارێزگا ناتوانێت داوای هیچ بڕە پارەیەك وەك (ئیكرامی) بكات، چونكە خولێكی دیكەی ئەنجومەن جێگەی نەگرتۆتەوەو بەردەوامە لەكارەكانی خۆی".
ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە وێستگه نیوزی راگەیاند: "بەگوێرەی ئەو یاسایەی لە پەرلەمان لەبارەی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەرچووە، ئەنجومەنی پارێزگا ناتوانێت داوای هیچ بڕە پارەیەك وەك (ئیكرامی) بكات، چونكە خولێكی دیكەی ئەنجومەنی پارێزگا جێگەی نەگرتوهتەوەو بەردەوامە لەكارەكانی".
وتیشی:"هەركاتێك هەڵبژاردن بۆ خولێكی دیكەی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا‌و ئەندامانی خولی پێشوو لێكترازان لەئەنجومەن دەكەن و دواتر مووچەی شەش مانگ (ئیكرامی) بەسەریەكەوە وەردەگرن وەك هەر فەرمانبەرێكی دیكەی حكومەتی هەرێم".
ئه‌وه‌شی باسكرد: "ئه‌و پاره‌ی ئیكرامیه ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ته كه خانه‌نشین ده‌بێت شه‌ش مووچه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه وه‌رده‌گرێت".
له ئێستادا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ماوه‌كه‌یان به‌سه‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا بڕیار نه‌دراوه واده‌ی هه‌ڵبژاردنیان دیاری بكرێت یان ماوه‌كه‌یان درێژ بكرێته‌وه.
PM:07:01:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 24224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت