به‌ڤیدیۆ: خۆڵبارینی چڕ له شنگال و سنوری پارێزگای دهۆك
خۆڵبارین
وێستگه نیوزـ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، خۆڵبارینێکی چڕ پارێزگای دهۆك و قەزای شنگال-ی بە سه‌رجه‌م ناحیە و گوند و کۆمەڵگاکانییەوە گرته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆز و خوڵێكی چڕ به‌رزبوه‌ته‌وه، خودێدا جۆکی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ-ی سه‌ربه قه‌زای شنگال رایگه‌یاند: ئەو جۆرە خۆڵبارینه لەو دەڤەرانه دیاردەی سروشتین و لەم وەرزه‌ی ساڵ سەرهەڵدەدەن و بۆ هه‌ر روداوێكییش لایەنە پەیوەنیدارەکانمان له ئامادەباشیدان.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی له شه‌پۆلێکی خۆڵبارین دابوو كه ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچە مەودای بینینی بۆ 100مەتر کەمکردووەتەوە.
شهپۆلەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاری دهۆك و ده‌وروبه‌ریی گرتووەتەوە و مه‌ودای بینینی بۆ 100 مه‌تر کەمکردووەتەوە و له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راگه‌یاندوه كه هەر ئەمڕۆ ئەو شەپۆلە خۆڵبارین و تۆزە، بەشێکی پارێزگای هەولێریشی گرتووەتەوە، پێشبینیشی کرد بەهۆی كاریگەریی ئه‌و شهپۆلهوە خۆڵبارین بگاته زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم.
PM:06:45:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت