عه‌بدولستار مه‌جید: كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتایی هەڵبژاردن ده‌كات
عه‌بدولستار مه‌جید
وێستگه نیوز -
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆمسیۆن له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌دایه، بۆیه پێویسته دادگه‌رانه سكاڵاكان یه‌كلایی بكاته‌وه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 9/30 له‌ته‌زویر پاك بكاته‌وه، ئاشكراشیكرد كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵوێستی روونی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌وه‌كاله‌ت، كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی ژووری هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ند به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ژوور و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی ئه‌و حزبه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر سوپاس و پێزانینی ده‌ربڕی بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كارگێڕان و ئه‌ندادمانی مه‌ڵبه‌ند و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان و كادیرانی باڵای سنوره‌كه كه "ماندوونه‌ناسانه و دڵسۆزانه به‌یه‌ك تیم كاریان كرد بۆ سه‌رخستنی لیستی 194ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سنوری هه‌ولێر".
عه‌بدولستار مه‌جید دوپاتی كرده‌وه "حه‌قیقه‌تی سه‌نگ و قوڕسایی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌پڕۆسه‌ی دوور له‌ته‌زویر و گزیكاری ده‌رده‌كه‌وێ".
عه‌بدولستار مه‌جید وتی: "به ته‌زویری به‌لێشاوی دوو حزبی ده‌سه‌ڵات به‌به‌كارهێنانی ره‌گه‌زنامه‌و ناسنامه‌ی ساخته، جارێكی دیكه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ناشیرین كرا".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "كۆمسیۆن له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌دایه، بۆیه پێویسته دادگه‌رانه سكاڵاكان یه‌كلایی بكاته‌وه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 9/30 له‌ته‌زویر پاك بكاته‌وه".
عه‌بدولستار مه‌جید راشیگه‌یاند كه "كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌كات، ئه‌و كات هه‌ڵوێستی روونی خۆی ده‌بێ".
رۆژی 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه تا ئێستا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ئه‌نجامی به‌رایی سه‌دا 85ی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاندووه.
له ئێستاشدا كۆمسیۆن سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكان كه ژماره‌یان زیاتر له 1000 سكاڵایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێت.
PM:10:26:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت