سه‌در: كاتی ئه‌وه هاتووه لێپرسینه‌وه له‌وانه بكرێت كه پارەی عیراقیان دزیوە
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه له رابروودا حزبه‌كان به‌شی خۆیان له پۆست و پاره‌ی عیراق بردووه و كاتی ئه‌وه هاتووه لێپرسینه‌وه له‌وانه بكرێت كه پاره‌كانی عیراقیان دزی.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسی: "له رابردوودا حزبه‌كان به‌شی خۆیان له پۆسته‌كان برد، ته‌نانه له پاره‌ی عیراق زۆرزۆریان برد ئیتر به رێگه‌ی یاسایی بێت یان نا و ماوه‌ی 15 ساڵ به‌رده‌وام بوو ئیتر به‌س نییه".
موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: "كاتی ئه‌وه‌یه گه‌ل له‌ڕێی سه‌ربه‌خۆ ته‌كنۆكراته‌كانه‌وه پشكی خۆی به‌ربكه‌وێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كاتی ئه‌وه‌یه لێپرسینه‌وه له‌وانه بكرێت كه پاره‌ی عیراقیان دزیوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كاتی ئه‌وه‌یه مافی هاوڵاتیان بگاته ده‌ستیان به‌بێ ئه‌وه‌ی حزبه‌كان ته‌حه‌كومی پێوه‌بكه‌ن".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "كاتی ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان به باشترین شێوه ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌رامبه‌ر نیشتمانیان و ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و ئیتنی و تایه‌فی و ناوچه‌یی و خێڵایه‌تی و خێزانی و كه‌سی بن".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در راشیگه‌یاندووه كه "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه نیشتمان و هاوڵاتی له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بن".
له 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2018دا موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند كه توانیویه‌تی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندید بكات كه سه‌ربه‌خۆ بێت و دووربێت له گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی رابردوو، بڕیاریشی دا له ره‌وته‌كه‌یه‌وه هیچ كه‌سێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان كاندید نه‌كرێت.
PM:06:31:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت