واشنتۆن وادەی دووەم دیداری نێوان ترەمپ و پوتین ئاشكرا دەكات.

‌پوتین و ترەمپ

وێستگه‌ نیوز ـ
جۆن بۆڵتون راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كارەباری ئاسایشی نەتەوەیی  وادەیەكی نوێی بۆ دیداری داهاتووی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا راگەیاند.

جۆن وتیشی: "لە دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوەكان لە دۆسیەی دەستوەردانەكانی روسیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بڕیاڕوایە لەساڵی 2019 جارێكیتر ترەمپ و پوتین كۆبونەوەیەكی دوو قۆڵی ئەنجامبدەنەوە".
   
لای خۆشیەوە كۆشكی سپی تەئكیدیكردەوە: دیداری دووەمی نێوان ترەمپ و پوتین لەدوای تەواو بوونی لیكۆڵینەوەكان لەبارەی دەستوەردانەكانی روسیا لە هەڵبژاردنەكانی رابردووی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەبێت و لەدوای یەكەم رۆژی ساڵی نوێی 2019وە وادەیەك دیاری دەكرێت بۆ دیدارەكەیان.

یەكەم دیداری دوو قۆڵی نێوان ترەمپ و پوتین لە شاری هلسنكی پایتەختی فنلەندا لە 16ی تەمموزی 2018،  ئەنجامدرا.

هــ. ر


AM:11:13:26/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو