كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی تره‌مپ و پوتین ده‌ستیپێكرد

‌پوتین و ترەمپ

وێستگه‌ نیوز ـ
لە شاری هێلسنکی پایتەختی‌ فینلەندا، کۆبوونەوەی‌ لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپی‌ سەرۆکی‌ ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتینی‌ سەرۆکی‌ روسیا دەستیپێکرد.


لە سەرەتای دەستپێکردنی‌ کۆبوونەوەکەشیاندا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ روسیا هەلێک هاتووەتە بەردەمیان بۆ ئەوەی‌ پەیوەندییەکانیان چاکبکەن کە هەرگیز چاک نەبووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا رایگەیاند، هەردوو سەرۆک گەیشتوونەتە هێلسنکی و ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە.

هەرچەندە مێژووی پەیوەندییەکانی‌ ئەمریکا و روسیا ناکۆکی و بەرز و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەدوای تۆمەتبارکردنی‌ روسیا بە دەستێوەردان بە هەڵبژاردنەکانی‌ 2016ی ئەمریکا، پەیوەندییەکانی‌ هەردوولا بە تەواوی خراپ بووە چونکە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەڵێت، روسیا لە رێگەی‌ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەوڵی داوە خەڵکی دەنگ بە ترەمپ بدەن.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، چاوەڕوانییەکی‌ کەمی بۆ کۆبوونەوەکە هەیە، بەڵام دڵنیایە کە هیچ شتێکی‌ خراپ روونادات، بە پێچەوانەوە لەوانەیە هەندێ شتی‌ باش رووبدات.

هەرچەندە ئەجێندای کۆبوونەوەکە دیاریکراو نییە، بەڵام بەڕای چاودێران، سزاکانی‌ واشنتۆن بۆسەر مۆسکۆ و قەیرانی‌ سوریا و ئۆکرانیا و دانانی‌ سنورێک بۆ بڵاوبوونەوەی‌ چەک، لە گرنگترین ئەو تەوەرانە دەبن کە باس دەکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا هیچ کەسێکی‌ دیکە ئامادە نابێت جگە لە وەرگێڕەکانیان.

هــ. ر


PM:02:19:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1690 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو