جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پشتیوانیی خۆی بۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

جوڵانەوەی نەوەی نوێ دژایه‌تیی ۆ بێبەشکردنی تەڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردنەکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات و پشتیوانیی خۆشی بۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادی راگه‌یاند.

‎ لە راگەیەندراوێکدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ته‌مموزی 2018 بڵایكردوه‌ته‌وه‌، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگه‌یاندوه‌ دژی ئەو بریارەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستانە کە بڕیاریداوە ڕێگە بە تەڤگەری ئازادی کوردستان نەدرێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداری بکات.

ڕاشیگەیاندووە، "ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ دژی بەسیاسیکردنی کارەکانی کۆمسیۆنین لە دژی هەر حیزب و گروپێک کە بیەوێت بەشداری پرۆسەی دیموکراسی بکات لە کوردستان".

‎جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماژەی بەوەش کردووە، هیوادارن کۆمسیۆن و دادگاکانی هەرێمی کوردستان نەچنە ژێرباری هیچ فشارێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ بێبەشکردنی هیچ هێزێکی سیاسی چونکە هەر هەوڵێک بۆ بەرتەسکردنەوەی کێبڕکێی دیموکراسی لە کوردستان دەبێتە هۆی دروستبونی ناڕەزایی زیاتر و بێ هیوایی.

نه‌وه‌ی نوێ ڕاشیگەیاندووە، "لەم سۆنگەیەوە، پشتیوانی خۆمان بۆ تەڤگەری ئازادی دەردەبڕین کە هێزێکی سیاسی مۆڵەتپێدراوە لە عێراق و مافی خۆیەتی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات وەک هەر هێزێکی تر".


PM:03:33:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت