ته‌ڤگه‌ر: مه‌ترسی په‌لاماردانی قه‌ندیل له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌یه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی په‌لاماردانی ناوچه‌ی قه‌ندیل له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌یه، به‌ڵام مه‌ترسی كۆنتڕۆڵكردن و داگیركاری نییه.
تارا حسێن، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "پلانه‌كانی توركیا له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاری پارتیشی له‌گه‌ڵدایه مه‌ترسی په‌لاماردانی قه‌ندیل هه‌یه، به‌ڵام مه‌ترسی كۆنتڕۆڵكردن و داگیركاری نییه، چونكه قه‌ندیل خاوه‌ن ئه‌زموون و ئاماده‌سازی باشه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی هێرشكردن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌رگیز توركیا ناتوانێت قه‌ندیل كۆنترۆڵ بكات، به‌شێك له‌و پلانه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا بوو له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان، به‌شێكی دیكه‌شی ستراتیژییه و ده‌یه‌وێت ته‌واوی باشوری كوردستان داگیر بكات.
ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی سوپای توركیا به قوڵایی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك هاتوونه‌ته باشووری كوردستان، ناوچه‌ی قه‌ندیلیش ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانه په‌كه‌كه‌ی لێ نیشته‌جێن.
هــ. ر
PM:02:55:28/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت