فڕۆكهكانی توركیا بناری قهندیلیان بۆردومان كرد
وێستگه نیوزـ
شەوی پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2017، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی بناری قەندیلیان کردووە، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون.
بهپێی ههواڵێكی ئێن ئاڕ تی، بۆردومانەکەی ئەمشەوی بناری قەندیل ناوچەکانی زارگەلی و بۆکریسکان و کەڵەکی باڵەییانی گرتووەتەوە.
هەر لەم هەفتەیەدا دوو جاری دیکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومانکردووە، هەروەها لە بۆردومانەکەی شەوی 19/20ی ئەیلولی 2017، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێروە و ڕێکان لە سنوری قەزای ئامێدی، حەوت کەس شەهیدبوون.
ماوەی چەند ساڵێکە فڕۆکەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی بارەگاکانی پەکەکە بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەپێی ئامارێکی نافەرمیش تائێستا زیاتر لە 30 کەس شەهیدبوون و دەیانی دیکەش برینداربوون، ئەمە بێجگە لە زیانە ژینگەیی و ماڵییەکان کە بەر هاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکان کەوتووە.
ر.ع
PM:10:13:21/09/2017
ئهم بابهته 2120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت