چۆپی فهتاح نوێترین وێنهی له جهژندا بڵاوكردهوه
هونەرمەند چۆپی فەتاح
وێستگه نیوز ـ
خانمە گۆرانیبێژی کەرکوک چۆپی فەتاح لە نوێترین دەرکەوتنیدا پاش هاوسەرگیریەکەی دووەمی لە جەژندا دەرکەوت.
چۆپی کە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی هۆڵەندا دەژی، پاش جیابونەوەی لە هاوسەری یەکەمی پێش ماوەیەک بۆ دووەم جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و لەنوێترین دەرکەوتنیشیدا ئەمڕۆ وێنەی نوێ بڵاودەکاتەوە و جەژنە پیرۆزە لە هەوادارەکانی دەکات.
چۆپی فهتاح لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە کە لهگهڵ بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیربوون و ژیانی لەگەڵ دوو برای و دایک و باوکی درێژە پێدەدا، هاوسەرگیری کردەوە، بەڵام پاش ماوەیەکی کورت لە هاوسەرەکەی جیابووهتەوە.
هــ. ر
PM:07:13:17/06/2018
ئهم بابهته 16418
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت