شه‌ڕه ته‌قه له‌بەردەم دادگای شاره‌زور روویدا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
قایمقامی شاره‌زوور رايگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م دادگای شاره‌زوور به‌هۆی كێشه‌ی دوو خانه‌واده‌وه كه‌سێك كوژراوه و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
رزگار غه‌فور، قایمقامی قه‌زای شاره‌زوور به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م دادگای شاره‌زوور به‌هۆی كێشه‌ی دوو خانه‌واده‌وه كه‌سێك كوژراوه و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون و وتی، "پێشتر ئه‌و دوو خانه‌واده‌یه كێشه له‌نێوانیاندا هه‌بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕ له‌نێوانیان روویداوه، ئه‌مڕۆ دوو كه‌سیان كاتی دادگاییكردنیان بووه و له‌وێ هه‌ردوو خانه‌واده‌كه یه‌كدییان بینیوه‌ته‌وه و ئه‌و رووداوه روویداوه".
ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه ئێواره‌ی دووشه‌ممه له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێدا له قه‌زای سه‌یدسادق، دوو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند "پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویوزاره‌وه دروستبووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی (ئ.س.ح) پیشه كاسب ته‌مه‌ن 48 ساڵ‌و (ر.س.ح) پیشه مامۆستا و ته‌مه‌ن 23 ساڵ له رووداوه‌كه‌دا كوژراون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هاوكات سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و سه‌رجه‌م كوژراو و برینداره‌كان له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ن".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بكوژه‌كان ده‌ركردووه".
PM:02:17:23/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 13996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت