وێستگە نیوز وێنەی یەکێک لە کوژراوەکانی ئەمڕۆی هه‌ولێر بڵاودەکاتەوە
نەریمان جوندیانی
وێستگه نیوز ـ
لە رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر هاوڵاتیەکی خەڵکی رواندز گیان له ده‌ست ده‌دات و كه‌له نزیك رێستۆرانته‌كه بووه.
له ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر كه به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێم كوژرا، هاوڵاتیه‌كی كوردیش گیانی له ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی نەریمان جوندیانی كە لە نزیك ریستورانەكە بووه له شاری هه‌ولێر، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی له ده‌ستداوه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقەکراو باس له كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی 4ی دیكه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك پشتڕاستیش كراوه‌ته‌وه، جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە و ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له شوێنی روداوه‌كه‌دا كوژراوه.
هــ. ر
PM:07:00:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت