ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا بۆ كه‌ركوك درا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 116 ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا بۆ سێكته‌ری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داواكه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی كورده‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه.
د. بێستون عادل زەنگەنە، پەرلەمانتاری فراکسێۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردوه‌تەوە: "وەک ئەو بەڵێنەی پێشتر بۆ خزمەتی ھاوڵاتیانی شاری کەرکوک دامان جێبەجێمان کرد و بۆ ئەوەش رەزامەندیمان لە وەزارەتی تەندروستی عیراق وەرگرت بەدامەزراندنی 116 پلەی وەزیفی لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عیراق بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا لە بەشە تەندروستیەکان بۆ شاری کەرکوک بەگوێرەی پێویستیان لەدامەزراوە تەندروستیەکاندا دەست بەکاردەبن".
د. بێستون ئه‌وه‌شی وتووه: "لەماوەی داھاتوودا دوای ھەوڵی بەردەواممان فرۆکەخانەی کەرکوک دەکرێتە فرۆکەخانەیەکی مەدەنی و 400 کەسی بۆ دادەمەزرێندرێت لەسەرجەم پێکھاتەی شارەکە کە چانسی دامەرزراندنەکە سوودمەند دەبن".
هــ. ر
PM:01:25:11/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 5066
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت