هه‌لی كار له‌ دادگای سلێمانییه‌وه‌

‌دامەزراندن.. خەونی گەنجان و دەرچوان

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئابی 2017، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی 10 هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست راگەیاند .

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی دادگاکە ئەو 10 پۆستە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و بۆ ئایتی لە چوار بواری تایبەت بەو کارە و بە پێی ئەو مەرجانەی کە دیاریکراوە.

دامەزراندنەکانیش بۆ ئەم چوار بوارە دەبێت System Administrator)) Database Administrator (DBA) ) Network) Administrator) ( ( IT Help Desk.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە هەرکەسێک خوازیارە و شارەزایی هەیە لەو بوارانەدا دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پێشکەش بکات، کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی پڕ دەکرێتەوە لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.


PM:09:17:23/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 5375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو