روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵاوه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ره‌تیده‌كاته‌وه له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی سنووره‌كه‌یان دامه‌زراندن بۆ هاوڵاتیان كرابێته‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه، چه‌ند رۆژێكه كۆمه‌ڵێك سایت و په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی دامه‌زراندنیان بڵاوكردۆته‌وه له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی سنووریان.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و هه‌واڵانه دووره له‌ڕاستییه‌وه و له ئێستادا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان زیاد له‌پێویستی خۆیان كارمه‌ندیان هه‌یه و داوای هیچ دامه‌زراندنێكیان نه‌كردووه. ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا سه‌ر به‌قه‌زای كفرییه له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
AM:11:39:19/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3322
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت