شه‌ڕڤانانی كورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه وادی فوڕات
شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك بوو شه‌ڕڤانانی كورد به رووداوه‌كانی باكووری وڵاته‌وه سه‌رقاڵ بوون، دووباره شه‌ڕڤانه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی وادی فورات له سوریا، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
رایان دیلۆن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "تادێت ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه روو له‌زیادبوون ده‌كات، كه بۆ مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی دۆڵی فورات".
دیلۆن ره‌تی كرده‌وه ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه ئاشكرا بكات كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رجه‌میان سه‌ر به هێزی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ن، كه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی پاڵپشتی كرا‌و له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره، شه‌ڕڤانانی كورد له ریزه‌كانی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی وادی فورات و شاری ره‌ققه، بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری له‌و ناوچانه كشانه‌وه.
هــ. ر
AM:09:07:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت