هه‌یفا كلیپی گۆرانییه نوێكه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
دوای ماوه‌یه‌ك پروپاگه‌نده‌كردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی كلیپی گۆرانییه نوێكه‌ی به‌ناوی "توته" بڵاوكرده‌وه.
گۆرانییه نوێكه‌ی هه‌یفا وه‌هبی له هۆنراوه‌ی شادی ئه‌نوه‌ر و ئاوازی بیلال سرور و دابه‌شكردنی رامی بلیزن و ده‌رهێنانی سه‌لیم ئه‌لترك-ه.
له كلیپه‌كه‌دا هه‌یفا به كه‌سایه‌تی ئافره‌تێكی وه‌رزشی سه‌ركێشی ده‌ركه‌وتووه كه له‌كاتی چوونی بۆ یانه بۆ مه‌شقكردن شیرینی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و پشتێنێكی له‌كه‌مه‌ری به‌ستووه بۆ سه‌ماكردن و پێچه‌وانه‌ی رێنمایی راهێنه‌رانی ده‌جوڵێته‌وه.
هەیفا وەهبی 1972 لە لوبنان لەدایك بووە، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی سەر و 40 ساڵە، بەڵام روخسارە جوانەكەی زۆری تەمەنی پێوە دیار نیە.
PM:12:25:20/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت