دوو به‌رهه‌می نوێی تۆماركرد
وێستگه نیوز – خانمه گۆرانیبێژ تارا ره‌سوڵ رایگه‌یاند كه دوو به‌رهه‌می نوێی تۆماركردووه و هیواداره به‌م نزیكان كلیپیان بۆ بكات.
خانمه گۆرانیبێژ تارا ره‌سوڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه رۆژی شه‌ممه دوو به‌رھه‌می نوێی تۆمار كردووه.
تارا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "به‌رهه‌می یه‌كه‌م گۆرانی (مه‌ڕۆره‌وه)یه كه ھۆنراوه‌ی دكتۆر (فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی)یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌رهه‌می دووه‌م گۆرانی (ره‌ھێڵه)یه كه ھۆنراوه‌ی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)ه و ئاواز و موزیك و تۆماركردنی ده‌نگ (عومه‌ر عه‌بدوڵا)یه".
تارا ره‌سوڵ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له ستۆدیۆی (لاوه) له شاری سلێمانی گۆرانییه‌كان تۆمار كراون.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارم به‌م نزیكانه بتوانین كلیپیان بۆ بكه‌ین".
تارا ڕه‌سوڵ له دایكبووی ساڵی 1975ه و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانی كلیپه، دوایین كاری هونه‌ری بڵاو كردنه‌وه‌ی كلیبیك بوو بۆ گۆرانی "نه‌سیرن به‌هار"ه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو تایه‌ر تۆفیق بوو به هاوشی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر.
PM:06:17:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5882
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت