پارتی‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ نیچیرڤان بارزانی‌ و مه‌سرور بارزانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ ده‌ستپێكرد

‌دیمه‌نێك له‌مه‌راسیمی‌ ده‌ستپێكردنه‌كه‌... فۆتۆ به‌رهه‌م


وێستگه‌ نیوز-

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، پاشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان  و مه‌سرور بارزانی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانده‌ستپێكرد.

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، پاشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر، بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌ستپێكرد.

دوای‌ ناساندنی‌ كاندیده‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، نیچیرڤان بارزانی‌ ووتارێكی‌ پێشكه‌شكردوو، ڕایگه‌یاند كه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ئه‌زمون سه‌لماندوویه‌تی‌ به‌رگریكه‌ری‌ مافه‌كانی‌ كوردستانه‌و قوربانیشی‌ له‌و پێناوه‌دا داوه‌.

هه‌روه‌ها نیَچیرڤان بارزانی‌ رایگه‌یاند به‌هێزبوونی‌ پارتی‌ یانی‌ به‌هێزبوونی‌ كوردستان، چه‌ند پارتی‌ به‌هێزبێت كوردستان ئارامتره‌، چه‌ندی‌ پارتی‌ به‌هێز بێت كوردستان ئاینده‌ی‌ گه‌شتره‌.

هه‌روه‌ها وتی‌"پارتی‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئاینده‌ش به‌هێزی‌ یه‌كه‌می‌ كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌،".

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان وتیشی‌ "ناحه‌زان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ ساردبكه‌نه‌وه‌ له‌خه‌بات، ده‌ستیانكردووه‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ پڕوپاگه‌نده‌ كه‌ گوایه‌ پارتی‌ باڵ باڵێنی‌ تیادایه‌، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ پارتی‌ یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ هه‌یه‌، دڵنیابن پارتی‌ یه‌كگرتووه‌و به‌كوێرایی‌ ناحه‌زان به‌یه‌كگرتوویش ده‌مێنێته‌وه‌".


PM:04:25:16/04/2018












ئه‌م بابه‌ته 4776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت