كوهیت گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ بەیرووت راگرت
وێستگه نیوز ـ
هێڵی ئاسمانی كوهیت گەشتەكانی بۆ بەیرووت راگرت، دوای هۆشدارییەكان بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە ئاسمانی لوبنان.
بەرەبەبانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی نیسانی 2018، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی كوهیت لە ماڵپەڕی خۆیدا ئاشكرای كرد، كە هۆشداری ئاسایشییان پێدراوە لە دەسەڵاتدارانی قوبرسییەوە.
ئەم راگەیاندنە لە دوای بانگەوازی رێكخراوی سەڵامەتی فڕۆكەوانی ئەوروپا دێت، بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی، كە لە ماوەی 72 كاتژمێر هێرشی ئاسمانی دەكرێتە سەر سوریا و، پێویستە ئاگاداربن لە گەشتكردن لەو ناوچانەوە.
هــ. ر
AM:10:01:12/04/2018
ئهم بابهته 2192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت