به‌ڤیدیۆ... لافاو له فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یتی نێوده‌وڵه‌تی
وێستگه نیوز –
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا لافاو له فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یتی نێوده‌وڵه‌تی دروست بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2018 له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه و چالاكوانان رایانگه‌یاند كه لافاو له فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یتی نێوده‌وڵه‌تی دروست بووه.
چالاكوانانی عیراقی و كوه‌یتی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه لێدوانیان داوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڤیدیۆیه‌كه دیارده‌یه‌كی سه‌یره له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی كه لافاو نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامه.
چالاكوانێكی عیراقی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ڤیدیۆكه ده‌ریده‌خات كه ژێرخان و به‌تایبه‌تی ئاوه‌ڕۆ چه‌ند گرنگه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته سروشتییانه".
PM:07:16:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 11324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت