شاندی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆبوونه‌وه‌

‌وەفدەکەی هەدەپە لە کۆببونەوەی لەگەڵ نەوەی نوێ

وێستگه‌ نیوز ـ

لە دووەم رۆژی‌ سەردانەکەیاندا بۆ شاری سلێمانی‌، شاندی‌ هەدەپە سەردانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێی کرد.


ئەندامانی‌ شاندەکە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە پەرلەمانتارانی‌ هەدەپە، فەلەکناس ئوجا، عوسمان بایدەمیر، ئیمام تاشچیئەر، بەردان ئۆزتورک.

ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ردوو لایه‌نی نه‌وه‌ی نوێی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیان كرد، له‌ نه‌وه‌ی نوێ لەلایەن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ و ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ جوڵانەوەکەوە پێشوازییان لێکرا.

هاوكات له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له‌ لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی قه‌واره‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح ئه‌نجامیاندا، عوسمان بایده‌میر، ئه‌ندامی شاندی هه‌ده‌په‌ وتی، "لە رەوشێكی گەلێك هەستیاردا ئێمە لە ماڵی خۆمانین لە كوردستان، ئێرە ماڵی ئێمەیە، لەبەر خاتری كورد ئێمە یەكین، ئێمە یەك میللەتین، یەكییەتی ئەم میللەتە دەبێتە هۆی ئاشتی و دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ئاماژەی بەوەشكرد، "هەركات میللەتی كورد ئازاد بژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموكراسی دێتە كایەوە، كورد ئازاد نەبێت بەداخەوە دیموكراسی و دادوەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نایەتە كایەوە".

عوسمان بایدەمیر ئەوەشی وت، "كەركوك، ئامەد، عەفرین، مهاباد، كرماشان، هەمووی بۆ ئێمە یەكە، ئازاری باشوری كوردستان ئازاری ئێمەیە، كەیفخۆشی باشوری كوردستان كەیفخۆشی باكوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی كوردستانە".

شاندی‌ هەدەپە کە شەممەی‌ رابردوو گەیشتنە هەرێمی‌ کوردستان، لەگەڵ بەشی‌ زۆری‌ لایەنە سیاسییەکانی‌ هەرێم کۆبوونەتەوە و لەسەرجەم کۆبوونەوەکاندا جەختیان لە هەوڵەکان بۆ بەستنی‌ کۆنگرەی‌ نەتەوەیی کردووەتەوە.

هــ. ر


PM:12:53:10/04/2018














ئه‌م بابه‌ته 3356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو