توركیا فه‌رمانی ده‌سـتگیركردن بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ده‌په ده‌رده‌كات
وێستگه نیوز –
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ 17 كه‌س ده‌ركرد كه له‌نێویاندا سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" هه‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا بڵاویكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان 17 كه‌س ده‌ركردووه كه له نێویاندا سه‌رپیل كه‌مالبای سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی تێدایه كه پشتیوانی له كورده‌كان ده‌كات و ره‌خنه‌یان له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له سوریا گرتووه.
وابڕیاره پارتی دیموكراتی گه‌لان كه دووه‌م گه‌وره‌ترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنه له په‌رله‌مانی توركیادا رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام بدات.
له ئێٍستادا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به چه‌كداره كورده‌كانه‌وه ئێستا له زینداندایه.
PM:05:08:09/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت