پۆلیسی گەرمیان: ژنێک بە هەڵە بە دەمانچەی مێردەکەی خۆی بریندار کرد
وێستگە نیوز -
پۆلیسی گەریان ئاشکرای دەکات ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێکی دانیشتووی گوندێکی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو بە هەڵەی بە دەمانچەی مێردەکەی خۆی بریندار کردوەو بەهۆی سەختی برینەکەشییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
عهلی جهمال قدووری، وتهبێژی پۆلیسی گهرمیان له راگهیهندراوێكدا وتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2ی ئازاری 2018، ئافرەتێک بەبرینداری هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بە فیشەک برینداربووبوو.
ئهوهشی نووسیوه: "بەوتەی خۆی ناوی د_ س _ ف، لە دایکبووی 2000 و پیشەی ژنی ماڵە، دانیشنووی گوندی ساڵح ئاغان سەر بەناحیەی قۆرەتوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی هەڵگرتنەوەیدا دەستی بەر دەمانچەی مێردەکەی کەوتوە و فیشەکێکی لەدەست دەرچووە خۆی بریندارکردووە".
وتیشی: "دوای چارەسەری خێرا لە فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".
هــ. ر
PM:08:26:02/03/2018
ئهم بابهته 9588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت