كچێك به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی به سه‌ختی بریندار بوو
وێستگه نیوز ـ
شه‌وی رابردوو كچێك له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ختی برینداربوو و دواتر ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا.
پۆلیسی راپه‌ڕین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو كچێك به‌ناوی (س. ی. ع) له‌دایكبووی ساڵی 1998 پیشه‌ی خوێندكار، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
به وته‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین، بریندار بوونی ئه‌و كچه له‌كاتێكدا بووه كه چوه‌ته سه‌ربان به‌مه‌به‌ستی ئاو رشاندنی دیواری به‌یتونه‌ی قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یان، به‌ڵام به‌ربوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه به سه‌ختی بریندار بووه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
هــ. ر
AM:09:03:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت