ناسنامەی‌ قوربانیانی‌ تەقینەوەکەی‌ قامیشلۆ ئاشکراکرا

‌وێنەی قوربانییەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
شەوی‌ رابردوو ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە و بەو هۆیەوە چوار کەس شەهیدبوون، کە سەرجەمیان یەک خێزانن.

ئاژانسی فورات نیوزد نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، شەوی‌ ڕابردوو ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە لە گەڕەکی غەربی/ ئاشی بوزێ-ی شاری قامیشلۆ ڕۆژئاوای کوردستان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، کە سێ ئافرەت و پیاوێکن.

ئاژانسەکە ناسنامەی‌ شەهیدەکانی‌ بەو شێوەیە بڵاوکردووەتەوە، کە هەریەکە مەحمود سەلمان خەلەف، حەنایی سلێمان خەلەف، ڕیما سلێمان خەلەف و یارا دەیسەم جەلۆ.

هەر بەپێی‌ زانیارییەکان لێکۆڵینەوەکانی هێزەکانی ئاسایش لە بارەی هۆکارەکانی ئەو تەقینەوەیە بەردەوامە.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا شاری قامیشلۆ یەکێک بووە لەو ناوچانەی ناوبەناو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی وەک داعشەوە کراوەتە ئامانج و چەند تەقینەوەیەکی تێدا ئەنجامدراوە و بەهۆیانەوە دەیان کەس شەهید و برینداربوون.

هــ. ر


AM:11:18:19/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو