له قامیشلۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
دیمەنی تەقینەوەکەی قامیشلۆ
وێستگه نیوز ـ
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كانی ناوه‌ڕاستی شاری قامشیلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و له گه‌ڕه‌كی ئه‌ربه‌ویه (چوار شه‌قام)، نزیك ئاماده‌یی پیشه‌سازی كوڕان روویداوه.
به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، دوو كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوون.
قامیشلۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سوریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان) و سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه.
هــ. ر
AM:10:18:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت