له سلێمانی بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
جگەرە دەستبەسەردا گیراوەکە
وێستگه نیوز ـ
ئاسایشی ئابووری ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا گرت كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به رێگه‌ی نایاسایی هاورده‌ی سلێمانی بكات، جگه‌ره‌كه ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كرا‌و سه‌رۆكی لیژنه هاوبشه‌كانی قایمقامیه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، خاوه‌نه‌كه‌ی په‌راویی یاسایی له‌دژی ده‌كرێته‌وه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی وتی: "له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابووری و له بازگه‌ی تاسڵوجه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستووی مریشكدا ده‌گیرێت و له‌گه‌ڵ نوسراوی فه‌رمی جگه‌ره‌كه ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ده‌كرێت، به‌سوپاسه‌وه ئاسایشی سلێمانی هاوكارێكی باشی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی: "به هۆی خاوكردنه‌وه و دوباره به‌ستنه‌وه‌ی له به‌فرگردا جگه‌ره‌كه پێكهاته‌كه خۆراكیه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه یاسا رێگری له هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشك كردووه".
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئه‌وه‌شی وت: "بازرگانه‌كه به‌نیازی هاورده‌ی 100 پارچه جگه‌ری به‌ستوو له بازگه‌ی تاسڵوجه‌وه بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابووریه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌گه‌ڵ نوسراوی فه‌رمیدا جگه‌ره‌كه ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها، پێشتر بازرگانه‌كه به‌ڵێنی پڕكردوه‌ته‌وه به دووباره هاورده‌نه‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشك، به‌ڵام سه‌رپێچیه‌كه‌ی دووباره كردوه‌ته‌وه، بۆیه به‌شی یاسای قایمقامیه‌تی سلێمانی له داواكاری گشتی په‌راوی یاسایی دژی ئه‌و بازرگانه پڕده‌كاته‌وه".
گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی جگه‌ره به‌ستووه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی.
هــ. ر
PM:12:05:05/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت