بە وێنە..گومرگی سلێمانی دەستی بەسەر نزیکەی دوو تەن جگەردا گرت
هێنانی کاڵای خراپ بەردەوامە
وێستگه نیوز ـ
گومرگی سلێمانی ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر دوو تەن جگەری قەدەغەکراودا گرتووە.
سەرچاوەیەک لەگومرگی سلێمانی بە وێستگه نیوزی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشهممه نزیکەی دوو تەن جگەری فەلکراو لەناو بارهەڵگرێکدا شارابووەوه، کەلەئێرانەوە هاتووە و لە مەرزی باشماخ تێپەڕبووە، دواتر لەخاڵی پشکنین پێنجوێن سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە.
ئهو سهرچاوهیه وتیشی: "دوای دەستبەسەرگراتنی جگەرەکە، دواتر جگەرەکە دەسوتێنرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە".
لەئێستادا جگەری هێنراو لەوڵاتانەوە لە بازاڕی سلێمانیدا قەدەغەیە و رێگا نادەن لەبازاڕدا بفرۆشرێت.
دوێنێش لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 600 کیلۆ گۆشتی بێ مۆردا گرت.
هــ. ر
PM:01:41:14/11/2017
ئهم بابهته 2072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت