گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستپێده‌كات

‌هاوڵاتیان لە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکاندان

وێستگه‌ نیوز ـ
راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆدەبنەوە و دەستپێکردنی دانوستانی هەولێر و بەغدا یەکلایی دەکەنەوە و پێشی وایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو دانووستانه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.


عەبدوڵا عەلیاوەیی، راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عیراق، بە ماڵپەری فەرمی پارتی وتووە: "دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆماری عیراق ھەنگاوی باشی بڕیووە، لەگەڵ ھەموو لایەنەکان گفتوگۆی کردووە و زۆریش بەرەوپێش چووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەفتەی داهاتوو سەرۆکایەتییەکانی (کۆمار، حکومەت و پەرلەمان) کۆدەبنەوە و پێشنیازی دەستپێکردنی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی دەکەنەوە.

بە بۆچوونی عەبدوڵا عەلیاوەیی، ھەفتەی دابێ گفتوگۆ لەنێوان ھەرێم و بەغدا دەستپێدەکات.

راوێژکارەکەی سەرۆک کۆمار دەشڵێت: "لە کۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەدا، و سەرۆک وەزیران ئامادەیی حکومەتەکەی بۆ دانوستان رادەگەیەنێت".

جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە "تەنھا بە بڕیاری سیاسی کێشەکان چارەسەر نابن، پێویستە بە شێوەی کرداری ئەو کارە بکرێت."

هــ. ر


PM:02:37:01/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو