ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بڕیارێكیان ده‌رباره‌ی مه‌ككه و مه‌دینه دا
وێستگه نیوز –
وه‌ك رێزگرتنێك بۆ سروسته ئاینییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بڕیاریاندا وێنه‌گرتن له مزگه‌وتی حه‌رامی شاری مه‌ككه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له شاری مه‌دینه قه‌ده‌غه بكرێت.
رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعودی بڵاویكرده‌وه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌گرتن له مزگه‌وتی حه‌رامی شاری مه‌ككه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له شاری مه‌دینه بۆ رێزگرتن له سروته ئاینییه‌كان و هه‌ست و سۆزی حاجییان و عومره‌كارانه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه داوایان له سه‌رپه‌رشتیارانی حه‌ج و عومره كرد میوانانی مزگه‌وتی حه‌رامی شاری مه‌ككه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له شاری مه‌دینه له‌و بڕیاره ئاگادار بكه‌نه‌وه كه ئامانج لێی ئاماده‌كردنی كه‌ش خواپه‌رستییه.
رۆژنامه سعودییه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵایكرده‌وه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه وێنه‌گرتنی به‌شێك له میوانان له‌ناو مزگه‌وتی حه‌رامی شاری مه‌ككه ژاوه‌ژاوی بۆ نوێژخوێنان دروست كرد و هه‌ستی ئازاردان بۆیه پێویسته هه‌مووان به‌و بڕیاره‌وه پابه‌ند بن.
بڕیاره‌كه قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌گرتن به كامێرای ئاسایی و كامێرای ته‌له‌فزیۆنی و كامێرایی ڤیدیۆیی ده‌گرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه پێشێلكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌بێته‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ئامێره‌ی وێنه‌ی پێده‌گرن.
AM:10:21:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4150
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت