له دهۆك كه‌سێك به فیشه‌ك خۆیی و خه‌سووی كوشت
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە کەمپی (بێرسڤ) لە قه‌زای زاخۆ، کەسێک دوای کوشتنی خەسوی و بریندارکردنی خوشکێکی بە فیشەك، خۆشی کوشتووە.
هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەمپی (بێرسڤ) لە سنووری قەزای زاخۆ، کەسێک بە چەکی کڵاشینکۆف، تەقەی کردووە و بەوهۆیەوە خەسوی خۆیی کوشتووە و خۆشکێکی خۆشی بریندارکردووە".
پۆلیس دەشڵێت، "دواتر کەسەکە بە فیشەک خۆیی کوشتووە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامە.
زانیارییه‌كان هۆكاری رووداوه‌كه بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه چه‌ند جارێكی دیكه‌ش كێشه‌ی له‌و جۆره له كه‌مپه‌كه روویداوه.
هــ. ر
PM:10:04:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت