عه‌لی باپیر: بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سێ ده‌رهاویشته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، كه قودسی كرده پایته‌ختی ئیسرائیل هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، بڕیارێكی خراپه‌و ده‌رهاویشته‌ی خراپتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌دانانی شاری قودس به پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ له واقیع ناگۆڕێ، سێ ده‌رهاویشته‌ی زۆر خراپیشی هه‌یه".
له باره‌ی ده‌رهاویشته‌كانه‌وه عه‌لی باپیر ده‌ڵێت:
1- مایه‌ی تووڕه‌یی‌و بێزاریی گه‌وره‌و بێڕه‌زای مسوڵمانانه.
2- هۆكاری ورووژاندنی هه‌ست‌و نه‌ستی زۆربه‌ی خه‌ڵكی دنیایه له دژی ئه‌مریكا، كه ئاوا تاكڕه‌وانه‌و به‌بێ گوێ دانه دامه‌زراوه‌و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بڕیاری هێنده مه‌ترسییدار ده‌دات!.
3- بۆ ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌ش مایه‌ی سه‌غڵه‌تیی و سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رده‌وامه.
عه‌لی باپیر ده‌شڵێت: "پێشموایه هه‌ركام له ئه‌مریكاو جووله‌كه، دره‌نگ یان زوو له‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌یان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌و، ئه‌گه‌ر واش نه‌كه‌ن، رۆژ بۆ رۆژ هه‌رچی زیاتر زیان و سه‌رئێشه‌و په‌شیمانی ده‌چننه‌وه".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
دۆناڵد تره‌مپ وتی: "داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاری قودس و كاتی ئه‌وه هاتووه دان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بنرێت ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌مریكی شكستی هێناوه له گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ شاری قودس و سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا خۆیان له‌م راستییه لاداوه".
وتیشی: "بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌ده‌م و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تداین بۆ ئیسرائیلیه‌كان و فه‌له‌ستینییه‌كان".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "بڕیاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاته و پابه‌ندین به ئاشتی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێك بكه‌ون".
راشیگه‌یاند كه "كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئاشتین توندڕه‌وه‌كان له ریزه‌كانیان ده‌ربكه‌ن و داوا له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌م پشتیوانیمان بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا".
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپای لێكه‌وته‌وه و له چه‌ندین وڵات دژی بڕیاره‌كه خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و تا ئێستاش كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
هــ. ر
AM:11:54:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت