ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عه‌لی باپیر و نێچیرڤان بارزانی
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی و عەلی باپیر بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه و، چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به حكومه‌ت و گوزه‌رانی خه‌ڵك و مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران تاوتوێدەکەن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2017، لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستانی کرد.
بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی عەلی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به حكومه‌ت و گوزه‌رانی خه‌ڵك و مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران كردووە.
لە هەواڵەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووه: عەلی باپیر جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌لی كورد کردووەتەوە له‌سه‌ر بنچیه‌نه‌ی دادپه‌روه‌ری و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و رێزگرتنی ته‌واو له دامه‌زراوه شه‌رعی و دامەزراوە فەرمییەکانی هه‌رێمی کوردستان و داڕشتنی سیاسه‌تێكی راست و دروست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ و حكومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق کراوە و هه‌ردوولا ئومێدیان خواستووە به په‌ندوه‌رگرتن له رابردوو و سوودوه‌رگرتن له توانا و وزه‌ی كه‌سانی پسپۆڕ و شایسته، هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وپێش ببرێت.
کۆبوونەوەكه‌ی عه‌لی باپیر و نێچیرڤان بارزانی، لە نووسینگەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەڕێوەچوو، یەکەم کۆبوونەوەی لایەنەکانی کوردستانە دوای بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسندکردنی پرۆژەیاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەسەر دامەزراوەکانی دیکەدا لە 29ی تشرینی یه‌كه‌می2017 دا.
هــ. ر
PM:06:21:01/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت