عه‌لی باپیر له‌ باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

‌عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی

وێستگه‌ نیوز ـ
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و بارزانییه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، مه‌به‌ستی له‌ وشه‌ی "له‌وكاته‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی نه‌ماوه‌، سه‌رمان سوك و حه‌ساوه‌یه‌" ئه‌و مشتوومڕه‌ بوه‌ كه‌له‌سه‌ر پێگه‌ی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ئارادابوو.

نووسینگه‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: "دوای بڵاوبوونەوەی دیمانەیەكی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە ماڵپەڕی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، كە رۆژی هه‌ینی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، بڵاوكراوەتەوە لێكدانەوەی هەڵە بۆ مانشێتێكی دیمانەكە دوور لەمەبەستی ئەمیری كۆمەڵ لەو بارەیەوە كراوە، كە مانشێتەكەش لەلایەن رۆژنامەنووسەكەوە هەڵێنجراوە لەقسەكانی كە دەڵێ‌: (لەو كاتەی هەرێمی كوردستان سەرۆكی نەماوە سەرمان سوك‌و حەساوەیە) لەناوەڕۆكی دیمانەكەدا بەڕوونی دیارە كە مەبەست لەتەواوبوونی ئەو مشت‌و مڕەبوو كە لەسەر پێگەی یاسایی سەرۆكی هەرێم لەئارادابوو".

نووسینگه‌كه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئەو هەموو لێدوان‌ و دژە لێدوانانەی كە لە میدیا كوردی‌و عەرەبییەكان رۆژانە باسیان لێوە دەكرا، كە دیارە ئێستا ئەو باسانە بڕاونەتەوەو هەموولایەك سەرمان سوك‌ و حەساوەتەوە".

ده‌شڵێت: "بۆیە هیوادارین هیچ كەس‌و لایەنێك راڤەی هەڵەو نەویستراو بۆ ئەو دیمانەیەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی نەكات".


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

بسم الله الرحمن الرحیم

روونكردنەوەیەك لە مەكتەبی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامییەوە
دوای بڵاوبوونەوەی دیمانەیەكی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە ماڵپەڕی بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا، كە ڕۆژی 1/12/2017 بڵاوكراوەتەوە لێكدانەوەی هەڵە بۆ مانشێتێكی دیمانەكە دوور لەمەبەستی جەنابی ئەمیری كۆمەڵ لەو بارەیەوە كراوە، كە مانشێتەكەش لەلایەن ڕۆژنامەنووسەكەوە هەڵێنجراوە لەقسەكانی كە دەڵێ‌: (لەو كاتەی هەرێمی كوردستان سەرۆكی نەماوە سەرمان سوك‌و حەساوەیە) لەناوەڕۆكی دیمانەكەدا بەڕوونی دیارە كە مەبەست لەتەواوبوونی ئەو مشت‌و مڕەبوو كە لەسەر پێگەی یاسایی سەرۆكی هەرێم لەئارادابوو.

هەروەها ئەو هەموو لێدوان‌و دژە لێدوانانەی كە لە میدیا كوردی‌و عەڕەبییەكان ڕۆژانە باسیان لێوە دەكرا، كە دیارە ئێستا ئەو باسانە بڕاونەتەوەو هەموولایەك سەرمان سوك‌و حەساوەتەوە.

بۆیە هیوادارین هیچ كەس‌و لایەنێك راڤەی هەڵەو نەویستراو بۆ ئەو دیمانەیەی جەنابی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی نەكات.

مەكتەبی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
14/ڕەبیعی یەكەمی/1439كـ
2/12/2017
هەولێر

هــ. ر


PM:08:19:02/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 9812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو