تره‌مپ: بڕیاره‌كه‌م سه‌باره‌ت به قودس زۆر دواكه‌وت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ شاری قودس زۆر دواكه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تدا به‌ر له راگه‌یاندنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی، وتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆر دواكه‌وتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆكه‌كان وتیان ده‌یانه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانكرد".
وابڕیاره سه‌عات 1ی نیوه‌ڕۆ به كاتی ئه‌مریكا "6 به‌كاتی گرینیچ" دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی وتارێك پێشكه‌ش بكات و تیایدا داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكات ده‌ست بكات به دیاریكردنی شوێنێك بۆ بنیاتنانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری قودس كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گواستنه‌وه‌ی چالاكی دیپلۆماتی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئه‌و شاره چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌و وڵاتانه پێیانوایه كه بڕیاره‌كه دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ته‌قێنێته‌وه.
PM:08:49:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت