سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه پێشوازی له گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، سه‌باره‌ت به دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش هۆشداریی له لێكه‌وتنه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ شاری قودس دا.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه رۆژانی سێشه‌ممان دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق سازی ده‌كات، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه پێشوازی له هه‌موو گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وتیشی كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا كێشه‌ی زۆر هه‌یه.
سه‌باره‌ت به داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمیش، عه‌بادی رایگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی دانه‌خراون، به‌ڵام گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌و فڕۆكه‌خانانه‌وه رێگه‌پێدراو نییه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عیراقدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی: هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌باشی به‌رَێوه‌ده‌چێت و رایگه‌یاند: سوپرایزمان بۆ گه‌نده‌ڵكاران هه‌یه."
سه‌رۆك وه‌زیرانی باسی له پرسی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیب بۆ شاری قودس و دانپێدانان به‌و شاره‌ی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل كرد و وتی: "حكومه‌تی عیراق گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس ره‌تده‌كاته‌وه و هۆشداریی توند ده‌ده‌ین له لێكه‌وته‌كانی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس ده‌ده‌ین."
ر.ع
PM:07:47:05/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 8480
جار خوێنراوه‌ته‌وه