عه‌بادی: بڕیاره‌كانمان بۆ سزادانی هاوڵاتیانی كورد نییه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه گه‌شته ئاسمانییه مرۆییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هۆشداریشی دا له كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له شاری كه‌ركوك، راشیگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌و بڕیارانه‌ش كه به‌غدا دەریکردون بۆ سزادانی هاوڵاتیانی كورد نییه.
دوای سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا دوو مه‌رجی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند كه ده‌ستور مه‌رجه‌عه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندبون به ده‌ستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمیشی به دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ستكردن به‌و گفتوگۆیه هه‌ژمار كرد.
سه‌باره‌ت به گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند كه گه‌شته ئاسمانییه مرۆییه‌كان بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن، هاوكات سه‌رۆك وزیرانی عیراق هۆشداریشی دا له كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له شاری كه‌ركوك.
عه‌بادی "سه‌پاندنی ئه‌مری واقعی به زه‌بری هێز" له ناوچه جێناكۆكه‌كان ره‌تكرده‌وه و داوایكرد ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێن و له‌ژێر فه‌رمانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا بن.
عه‌بادی راشیگه‌یاند:"هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر ریفراندۆم جێگیره و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه و ده‌بێت ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه"، وتیشی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، دوره له سزادانی هاوڵاتیانی كورد و بڕیاره‌كان بۆ سزادانی ئه‌وان نییه.
ر.ع
PM:07:04:03/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 10225
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت